گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى راى ده‌گه‌یه‌نێت كه بوونى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت له شاره‌كانى كوردستان زیادى كردووه و پێویسته رێوشوێنه‌كان له‌وباره‌یه‌وه توندتر بكرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به"وشه"ى راگه‌یاند، كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت له سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك چه‌كى بێ مۆڵه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى دروست كردووه.
زیاتر گوتى، پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوشوێنى توند بگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به حاڵه‌ته‌كانى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و هه‌رچى زووه كۆنترۆل بكرێت.
گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ى به‌چه‌كى بێ مۆڵه‌ته‌وه ده‌گیرێن، به 300 هه‌زار غه‌رامه ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ى هه‌یه سزایه‌كى سووكه و پێویسته قوڕستر بكرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به پێى ئاماره‌كانى پۆلیسى سلێمانى ته‌نیا له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا چوار حاڵه‌تى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت تۆمار كراوه و ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
پێشتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشدارى دابوو كه به"وشه"ى راگه‌یاندبوو، زۆربه‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى روو ده‌ده‌ن پێوه‌ندى به زۆرى چه‌كى بێ مۆڵه‌ته‌وه هه‌یه.