سۆران عەلی نوێترین گۆرانی بڵاو كردەوە

:: PM:09:13:16/07/2017 ‌
 
گۆرانیبێژ سۆران عەلی برای گۆرانیبێژی ناسراو میران عەلی، ئەمڕۆ یەكشەم نوێترین گۆرانی بڵاو كردەوە و پێشكەشی هەوادارانی كرد.

دەرهێنەری ئەو بەرهەمە نوێیەی ناوبراو حەمەی شەم بە"وشە"ی راگەیاند، "بیرەوەری" ناوی یەكەم گۆرانی گۆرانیبێژ سۆران عەلییە و ئەمڕۆ بڵاومان كردووەتەوە و ئەو گۆرانییە لە ئاوازی میران عەلییە و لە هۆنراوەی ئیسماعیل محەمەدە و لەكاری دەرهێنانی منە، بەشێوەیەكی جوان كاری كلیپ و تۆماركردنی بۆ كراوە بە سیناریۆ و تەكنیكی نوێوە.
 


هەولێر/ شاخەوان شێخانی










وشە - مه‌حموود ئیسماعیل