به پێى راپرسییه‌ك كه رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجامی داوه ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌ی نارازیبوونی هاووڵاتییان له شیوازی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رووی له هه‌ڵكشان كردووه و له ئێسته‌دا 58% هاووڵاتییانى ئه‌مه‌ریكا له كاره‌كانى رازى نین.
به پێى راپرسییه‌كه نزیكه‌ی نیوه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا بڕوایان وایه كه پێگه‌ی وڵاته‌كه‌یان له سایه‌ی تره‌مپ له سه‌ر ئاستی جیهانیدا رووی له خراپبوون كردووه.
كاتێك پرسیار له هاووڵاتییان له‌و راپرسیه‌دا كراوه سه‌باره‌ت به دانووستانی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، هاووڵاتییانى به‌شدار له راپرسییه‌كه‌دا رایان گه‌یاندووه كه ئه‌وان به هیچ جۆرێك بڕوایان به تره‌مپ نییه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئابووری له ئێسته‌دا وه‌ڵامی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی نیووه به نیووه بووه، واتا نیوه‌یان ره‌وشی ئابووری ئێسته‌ى وڵاتییان لا په‌سه‌نده و نیوه‌كه‌ی تریش به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌نگى
ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردووه‌ته‌وه.