جێنیفه‌ر لۆپێز ئه‌ستێره و سه‌ماكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی كلیپێكی میوزیكی نوێی بڵاو كرده‌وه و تیایدا به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، له ماوه‌ی كه‌متر له 48 سعاتی ڕابردوو كلیپه‌كه‌ی جێنیفه‌ر 11 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
كلیپه‌كه له‌ژێر ناونیشانی Ni Tú Ni Yo"" دایه، به واته "نه تۆ، نه من"، گۆرانییه‌كه هه‌مووی به زمانی ئیسپانییه.
جێنیفه‌ر لۆپێز له كلیپه نوێكه‌یدا، هه‌وادارانی توشی سه‌رسوڕمان ده‌كات كاتێك له سه‌ره‌تای كلیپه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مارك ئانتۆنی هاوسه‌ری كۆنیدا ده‌رده‌كه‌وێت.
جێنیفه‌ر لۆپێزی ته‌مه‌ن 47 ساڵ هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكارێكی به‌توانا و ناوداری ئه‌مه‌ریكییه، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی جیهانی دیاره، له‌وانه خه‌ڵاتی لێجند و خه‌ڵاتی گینز.