لە خەبات دوو كەس خنكان

:: PM:10:25:16/07/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری شارۆكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو كەس خنكان و  تەرمەكانیان لە رووبار دەرهێنڕاون.

حەیدەر بلباس بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خەبات بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم دوو كەس لە رووباری زیێ گەورە لە سنووری شارۆكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەكاتی مەلەكردندا خنكاون.

زیاتر گوتی، ئەو دوو كەسە بە ناوەكانی  "زیدان عەبدولرەحمان" لە دایكبووی ساڵی  1999 و "عومەر عەبدولمەناف" لە دایكبووی ساڵی 1997 و خەڵكی گوندی سیفەن و بە مەبەستی مەلەكردن روویان كردووەتە رووباری زیێ گەورە.

 بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خەبات ئاماژەی كرد، بەداخەوە هەردووكیان خنكاون و تەرمەكانیان لەلایەن تیمی نقوومزانانی خەبات دەرهێنراون و رەوانەی نەخۆشخانەی داد كراون بو زانینی هۆكاری خنكانیان.

بە پێی داتاكانی بەرگری شارستانی خەبات لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زیاتر لە 180 كەس لە سنووری شارۆكەی خەبات خنكاون.

خەبات/ نەوزاد هلۆری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل