ئەمڕۆ
یەکشەمم، لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نهێنی لەنێوان كۆسرەت ڕەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم
لەماڵی سكرتێری یەكەمی حزبەكەیان ئەنجام دراوە و چەند ئەندامێك لە هەردوو لا بەشدار
بوون.
بە گوێرەی ئەو
زانیاریانەی دراون بە "وشە" كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ بوەو
ماوەی دوو كاتژمێر ئەم كۆبوونەوەیە بەردەوام بووە، هەریەكە لە كوڕەكەی هێرۆ و زاوای
كوڕەكەی كە مەلا بەختیارە سەرپەرشتی ڕێكخستنی ئەم كۆبوونەوەیان كردوە كە ئێستا مەلا
بەختیار لە وڵاتی ئێرانە .
زانیاریەكان باس
لەوەش دەكەن كۆبوونەوەكە بە بەشداری شەش ئەندام
كە سێ ئەندام لە هەرلایەكیان بەڕێوەچووە كە باڵی ناوەندی بڕیار پێكهاتوە لە كۆسرەت
ڕەسوڵ و دەربازی كوڕی و حاكم قادر حەمەجان لەباڵی قۆرخكار هەریەكە لە هێرۆ و پاڤێڵی
كوڕی بەشداربوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە كەسی سێیەم بدرێت .
ئەوەی جێگای سەر
سوڕمانە بەرهەم ساڵح لەم كۆبوونەوەیە بەشدارنەبووە .
بۆ ئەم مەبەستە
"وشە" پەیوەندی بە شاڵاو عەلی عەسكەری كرد كە گوتەبێژی ناوەندی بڕیارە وەڵامی
پەیوەندییەكەی نەدایەوە .
رامیار جواد