هۆكاری دەركەوتنی زیپكەی لاوێتی لە هاوین و چارەسەری

:: PM:11:10:16/07/2017 ‌

زۆرێك لە لاوان بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێستێكی چەورن بەدەست دەركەوتنی زیپكەی لاوێتی دەناڵێنن لە وەرزی هاویندا بەهۆی زۆری گەرمی خۆرەوە كە 70%ی خاوەن پێستی چەور بەدەست ئەو كێشەیە دەناڵێنن.

هۆكارەكەی دەردانی رژێنی چەورییە بۆ چەورییەكی زۆرە لەسەر پێستدا و بەهۆی بوونی كونەكانی پێستیش بە كراوەیی بووەتە هۆی پێوەنووسانی تۆز و خۆڵ بە پێستەكەوە و دروستكردنی زیپكەی لاوێتی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمیشەوە هەوكردنی زیاتر دەبێت و بە دەستلێدانیشی زیاتر بڵاو دەبێتەوە.

پێستی چەور پێویستە لە وەرزی هاوین گرنگی زیاتری پێ بدرێت لە رێگەی بەكارهێنانی پاككەرەوەكانی پێست بۆ ماوەی سێجار لە هەفتەیەكدا بەلایەنی كەم و بە رێنمایی پزیشك بۆ كەمكردنەوەی دەردانی چەوری، هەروەها شۆردنی دەموچاو بە ئاوی سارد چەند جارێك لە رۆژدا چەورییەكە لادەبات.

بێجگە لەوانە چارەسەری ناو ماڵەوەش هەیە كە دەتوانرێت بەیانیان و رۆژانە بەر لە چوونەدەرەوە لە ماڵ بەكار بهێنرێت، ئەوەش بە دانانی كەوچكێكی گەورە لە خوێ لەناو نۆ كەوچك لە ئاو و شۆردنی دەموچاو بە جوانی و هێشتنەوەی بۆ ماوەی حەوت خولەك و دواتر شۆردنی دەموچاو بە ئاوی سارد و ناشبێت سابوون و پاككەرەوە لەسەر پێست بەكار بێت.

سەرچاوە: ئیخبارییە





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل