به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 47 پله و نزمترین پله‌ش 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی كوردستان به‌هه‌مان شێوه له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 48 پله و نزمترین پله‌ش 25 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.