داعش پێشمەرگەیەكی شەهید كرد

:: AM:09:58:17/07/2017 ‌

ئێوارەی دوێنێ‌ یەكشەم، نیشان شكێن بە دەستەكانی داعش پێشمەرگەیەكی شاری هەولێریان شەهید كرد كە لەكاتی ئێشگری بۆ چاودێریكردنی جمجۆڵی سنوورەكان لە چەكدارانی داعش.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تەمووز،  بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، ئەو پێشمەرگەیە خەڵكی شاری هەولێرە، لە دایكبووی 1978 و خێزاندارە، هەروەها شەهیدبوونی ئەم پێشمەرگەیە لەكاتی شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش رووی داوە و دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، بە نیشان شكێن شەهید كراوە.

شەهیدبوونی ئەم پێشمەرگەیە لە سنووری خورماتوو بەدووری 175 كیلۆمەتری باكوری بەغدا بووە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین.

پێشمەرگەكە ناوی محەمەد عومەر خدر لە لیوای 11ی هێزەكانی پێشمەرگە، لە ناوچەی زەرگە بە فیشەكی نیشان شكێنی چەكدارانی داعش شەهید بوو.

چەكدارانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 هێرشیان كردە سەر عێراق و سنوورێكی بەرفراوانیان گرت، ئەمەش دوای هەڵاتنی سوپای عێراق بەبێ‌ هیچ شەڕێك، پێشمەرگەی كوردستانیش بە درێژایی هەزار و 50 كیلۆمەتر بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ لەگەڵ ئەم چەكدارانە لە شەڕدا بوو و توانی تێكیان بشكێنێت.




وشە - رامیار جەواد