ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌مه‌ریكا فیلمێكى كوردى خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت

ئه‌مڕۆ فیلمى "16/3" تایبه‌ت به‌كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌ری كورد دانى دارێن، له‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتێكى تایبه‌تى پێ ده‌به‌خشرێت.

ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه‌ به‌"وشه‌"ى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ فیلمه‌كه‌مان "16/3" خه‌ڵاتێكى تایبه‌تى پێ ده‌به‌خشرێت كه‌ خه‌ڵاتى باشترین فیلمى ئه‌كشنه‌ له‌ناو فیلمه‌ به‌شداره‌كان، له‌ فێستیڤاڵى ئه‌له‌سكه‌ى فیلم فێستیڤاڵ وه‌رگیراوه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌و فیلمه‌ چیرۆكى هه‌ڵه‌بجه‌ى له‌خۆ گرتووه‌ و له‌ كوردستان و به‌ریتانیا به‌رهه‌م هێنراوه‌، ئه‌و فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانى من و ده‌رهێنه‌رێكى به‌ریتانییه‌ به‌ناوى پۆڵ لان.

ئه‌وه‌شی گوت، به‌و خه‌ڵاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و فیلمه‌مان به‌ده‌ستى ده‌هێنێ، كۆى خه‌ڵاته‌كانى له‌ ماوه‌ى مانگ و نیوێك ده‌بێته‌ شه‌ش خه‌ڵات له‌ ئه‌مه‌ریكا، مانگى ڕابردوو ئه‌و فیلمه‌ پێنچ خه‌ڵاتى تایبه‌تى پێ به‌خشرا، دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ فێستیڤاڵى ئه‌كید گڵۆبه‌ل فیلم كۆمپتیشن كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا.

شایه‌نى باسه‌ دانى به‌شداری له‌ چه‌ندان فیلمى جیهانى كردووه‌، فیلمى "لامیه‌" كه‌ فیلمێكى ترسناكه‌، دوو خه‌ڵاتى باشترین فیلمى ترسناكى پێ به‌خشراوه‌ كه‌ ناوبراو ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كیى فیلمه‌كه‌یه‌ .

له‌باره‌ى كارى نوێى به‌"وشه‌"ى راگه‌یاند: له‌ ئێسته‌دا سه‌رگه‌رمى فیلمێكى هیندیم له‌ هیندستان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كى بۆڵیوود له‌ شارى مۆمباى و له‌وێ وێنه‌گرتنى بۆ ده‌كرێت. دوا به‌رهه‌میشم فیلمێكى ئه‌كشنه‌ له‌سه‌ر داعش كه‌ چه‌ند ناودارێك به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.



وشه‌/ شاخه‌وان شێخانى




وشە - تایبه‌ت


AM:10:27:17/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌