سه‌رئێشه یه‌كێكه له‌و ئازارانه‌ی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری جۆراوجۆر به ده‌رمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی گونجاو نییه بۆ هه‌موو كاتێك، چونكه هه‌میشه پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی هانی ڕێگه‌ی سروشتی ده‌ده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بگاته به‌كارهێنانی ده‌رمان.
لێره‌دا چه‌ند چاره‌سه‌رێكی سروشتی ده‌خه‌ینه ڕوو:
- یه‌كه‌مین هۆكاری سه‌رئێشه، پێشێلكردن و پشتگوێخستنی خشته‌ی نانخواردنه، بۆیه ڕێكخستنی ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه به یه‌كه‌م هه‌نگاوی كۆتاهێنان به سه‌رئێشه داده‌نرێت. پزیشك و زانایانی بواری ته‌ندروستی ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن، گرنگییه‌كی زۆر بده‌ین به ژه‌می به‌یانیان، چونكه ئه‌و خۆراكه سووكانه‌ی له به‌یانیاندا ده‌خورێن، ته‌واوی سترێس و دوودڵی له مێشك لا ده‌به‌ن و وا ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌ره‌كیترین ژه‌م هه‌ڵبژێردرێت. هه‌ریه‌ك له ژه‌می نیوه‌ڕوان و ئێواران، گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ ڕێكخستنی جووڵه و چالاكییه‌كانی جه‌سته له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به سه‌رئێشه‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
- خواردنی بڕێكی زۆر له ئاو، یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ نه‌هێشتنی سه‌رئێشه، دوای لێكۆڵینه‌وه زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌ی مرۆڤ گه‌یشته دۆخێكی تایبه‌ت و ئه‌سته‌م، خواردنی لیترێك ئاوی شله‌تێن توانای چاره‌سه‌ری هه‌یه به دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان.
- له‌كاتی سه‌رئێشه‌یه‌كی قورس‌دا، هیچ هیوایه‌ك نامێنێت بۆ چاره‌سه‌ربوون و كۆتاهێنان پێی، بۆیه پێویسته له هه‌موو ماڵێكدا ڕێژه‌یه‌كی پێویست له زه‌یتی پونگه (نه‌عنا) هه‌بێت، وه‌ك ده‌زانین پونگه توانایه‌كی باشی له هاندانی چالاكییه‌كانی خوێن هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی دوودڵی. ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه گه‌یشته ئه‌م دۆخه، به‌كارهێنانی زه‌یتنی پونگه بۆ مه‌ساج و شێلانی سه‌ر یان بۆنكردنی پونگه، چاره‌سه‌رێكی خێرا و باوه‌ڕ پێكراوه.
- به‌كارهێنانی سه‌هۆڵ (به‌فر)، كاردانه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی له هه‌مان ئاستی پونگه‌یه، ده‌توانی چه‌ند پارچه سه‌هۆڵێكی ورد له‌سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه‌ت دابنێی، یان له پارچه په‌ڕۆیه‌كی بپێچیت و بیخه‌یته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه و به ماوه‌یه‌كی كورت خێراترین چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ سه‌رئێشه‌كه‌ت ده‌كه‌یت.
له بیرت بێت به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌كێك له‌م ڕێگایانه باشترین پزیشكی خۆته بۆ نه‌مان و كۆتاهێنان به سه‌رئێشه.
وشه/ ڕێناس شابان