سه‌رچاوه توركییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سێ كچی تورك له‌ناو ئه‌و 20 داعشه‌دا بوون كه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی له تونێله‌كان دوای ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ دۆزیاننه‌وه.
ئاژانسی دۆغانی توركی ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆی عێراقی، له‌میانه‌ی ئه‌و 20 داعشه‌ی له تونێله‌كانی شاری مووسڵ، دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتن، سێ ئافره‌تی توركیان ده‌ستكه‌وتووه.
هه‌ر له ناو ئه‌و تونێله‌دا، به‌رگی تایبه‌تی خۆكوژییان دۆزیوه‌ته‌وه كه به ته‌قه‌مه‌نی ته‌ندراوه و له كاتی ناچاریدا چه‌كدارانی داعش له‌به‌ری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندان جۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه بۆ ساته دژواره‌كان حه‌شاریان داون.
جگه له‌و سێ كچه توركه، پێنج چه‌كداری ئه‌ڵمانی، سێ ڕووسی، دوو چیچانی، دوو كه‌نه‌دی و ئه‌وانی تر سووری و لیبی بوون.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی توركیا، نزیكی هه‌زار و 200 تورك له ناو گرووپی تیرۆریستیی داعشدا تۆمار كراون كه له نێوان عێراق و سووریادا به‌شداریی كاره تیرۆییه‌كانیان كردووه، به‌مه‌ش ده‌بنه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كه‌سیان له ناو داعش تۆمار كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش، ژماره‌ی داعشه‌كان له كاتی به‌هێزییاندا، له نێوان 20 بۆ 31 و 500 چه‌كدار بووه.
لە 17ی تشرینی یەكەمی 2016 جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ توانرا نیوەی چەپی شارەكە لە داعش پاك بكرێتەوە، لە 19ی شوباتیش جەنگی ئازادكردنەوەی بەری راستی شارەكە دەستی پێ كردەوە و دوێنێ پێنجشه‌م 29ی حوزەیران مزگەوتی نووری ئەو شوێنەی ئەبوبەكر بەغدادی بەر لە سێ ساڵ وتاری دامەزراندنی خیلافەتەكەی تیادا خوێندەوە، لەلایەن هێزە هاوبەشەكانی عێراق ئازاد كرایەوە.