حاجیانی كوردستان بە 10 فڕۆكە دەچنە سعوودیە


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات لە سەرەتای مانگی هەشتدا یەكەمین گەشت دەست پێ‌ دەكات بۆ وڵاتی سعوودیە و هەموو ئامادەكارییەك بۆ ئەم مەبەستە كراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تەمووز، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئاب گەشتەكانی حەج بۆ سعوودیە دەست پێ‌ دەكات و سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەم مەبەستە كراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، سەرجەم ئامادەكارییەكان كراوە و تیمی تەندروستی لەگەڵ حاجییانی كورد گەشت دەكەن، هەروەها گەشتەكان لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەبێت بە 10 گەشتی فڕۆكەوانی سەرجەم حاجییان دەگوازرێنەوە بۆ سعوودیە.

بۆ وەرزی ئەمساڵی حەجكردن، نزیكەی چوار هەزار حاجی لە هەرێمی كوردستان سەردانی سعوودیە دەكەن و لەو ڕێژەیەش بەشێكی بۆ كەسوكاری شەهیدانی داعش دیاری كراوە.

تێچووی هەر حاجییەك بۆ ئەمساڵی حەجكردن سێ‌ هەزار و 600 دۆلارە، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی تێچووی حەج لەلایەن وڵاتی سعوودیە بۆ حاجییان.



وشە - رامیار جەواد


AM:10:49:17/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌