بۆچوونی یاریزانانی بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستەکەی سێمێدۆ

:: AM:10:52:17/07/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەفتەی رابردوو بەفەرمی و بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ نیڵسۆن سێمێدۆی بەرگریكاری لای راستی یانەی بەنفیكای پورتوگالی ئیمزا كرد.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە بەشی زۆری یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ هێنانی ئەو بەرگریكارە نەبوون و چاوەڕێیان دەكرد بەرپرسانی یانەكەیان گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی گەورە ئیمزا بكات بەتایبەت دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەگەڵ رۆیشتنی دانی ئەلڤێسی بەرگریكاری بەڕازیلی لەو هێڵەدا تووشی كێشەی گەورە ببوونەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەستێرەكانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە هۆكاری سەرەكی لەدەستدانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی رابردوودا بەهۆی كێشەی لای راستی هێڵی بەرگرییەوە بووە.

رۆژنامەكان جەختیشیان كردەوە كە بەشی زۆری یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە پێش گرێبەستكردن هیچ زانیارییەكیان لەسەر سێمێدۆ نەبوو تەنانەت هەرنەشیان ناسیوە و نەیانبیستووە یاریزانێك بەو ناوە هەبێت.

بڵاویشیان كردەوە كە لەبەر ئەم هۆكارانە ژووری خۆ گۆڕینی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ هاتنی سێمێدۆ هیچ گۆڕانكارییەكی بەخۆیەوە نەبینیوە و بەشێوەیەكی ئاسایی هەڵسوكەوتن و بەخێرهاتنی ئەو بەرگریكارەیان كردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م