دواى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ و قایمقامه‌كان، پارتى گۆڕانكاریی له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى هه‌ولێر ده‌كات، سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌شى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌ڵێ ئامانج لێی باشتركردنى كارگێڕییه.
له‌كاتێكدا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه فراكسیۆنه‌كه‌ى زۆرینه‌یه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ گۆڕانكارى له پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، له ماوه‌ى رابردوودا به‌دوو قۆناغ گۆڕانكارى له به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ و قایمقامه‌كان ئه‌نجامدا بوو.
به‌پێى یاساى ژماره 3ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، گۆڕانكارى له یه‌كه‌ی كارگێڕیى خۆجێی شاره‌كان به‌نووسراوى پارێزگار ده‌بێت بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، دواى روونكردنه‌وه‌ى ئامانجی گۆڕانكارییه‌كه كه ئایا به‌هۆى بێ توانایی، یان سوود وه‌رگرتن له پۆسته‌كه‌ى و به‌كارهێنانى بۆ كارى تایبه‌تى، یانیش مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵیی.
به‌پێى یاساكه، پارێزگار كاندید بۆ پۆسته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و سیڤییه‌كه‌ى ده‌نێرێت بۆ ئه‌نجوومه‌ن تا بخرێته به‌رنامه‌ى كار، دواتر ده‌خرێته ده‌نگدان بۆ پێدان یان پێ نه‌دانى متمانه.
گۆڕانكاری له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، له‌كاتێكدایه پێشتر پارتی له هه‌ولێر نۆ قایمقام و چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى گۆڕیوه و به‌شێكیشی ئاڵوگۆڕى پۆسته‌كانى پێ كردوون، تیایاندا هه‌یه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ قایمقام.
كه‌نعان خه‌یلانى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆڕانكارى له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێت و له ئێسته‌دا تاوتوێى چۆنیه‌تیى ده‌ست پێكردنى گۆڕانكارییه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، "ئامانج لێی باشتركردنى كارگێڕی و هێنانه‌وه پێشه‌وه‌ى كه‌سانى به توانان كه تا ئێسته پۆستیان له یه‌كه‌ی كارگێڕیى خۆجێى هه‌ولێر پێ نه‌دراوه كه هه‌ندێكیان هه‌ن شایانن پۆست وه‌ربگرن و كه‌سانى به‌توانان".
خه‌یلانى ئه‌وه‌ى ره‌ت كرده‌وه گۆڕانكارییه‌كان پێوه‌ندییان به هه‌بوونى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌بێت وه‌ك له یاسایه‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێ كردووه كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى لادان.
هه‌روه‌ها گوتی، "به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ و قایمقام هه‌بوون 10 ساڵ له یه‌ك پۆست‌دا بوون، بۆیه گرنگه گۆڕانكاری بكرێت و رێگه به كه‌سانى تر بدرێت پۆست وه‌ربگرن، گۆڕانكاریش له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى فه‌رمانگه‌كانى هه‌ولێر بكه‌ین به‌یه‌ك قۆناغ ناكرێت".