به‌پێی ڕاپۆرتێكی ده‌زگه‌ی میدیایی دایهبیتیس، چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ ناته‌ندروستی كاری گورچیله‌كان خرایه بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه‌ی كه گورچیله‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست فه‌رمانه‌كان به‌جێ ناگه‌یه‌نن، هاوكات كێشه‌ی ته‌ندروستی تر له هه‌مان كه‌سی نه‌خۆشدا به‌دی ده‌كرێت وه‌ك هه‌بوونی نه‌خۆشیی شه‌كره، كه به‌پێی بۆچوونی پسپۆڕان، هێنده ئاسان نییه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ دوو جۆره نه‌خۆشی له هه‌مان كه‌سی تووشبوودا بكرێت، به‌و پێیه‌ی كه وێڕای هه‌بوونی چاره‌سه‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌ری ده‌ستكرد چه‌ندان لێكه‌وتی نه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زۆر جار ناتوانرێت له‌كاتی هه‌بوونی دوو كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌كار بێن.
چاره‌سه‌ری نوێی GKT831 وه‌ك گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌یه‌كی نوێ و هه‌ڵبژێردراوی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی فڕه‌نسی بوو، كه ئێسته له وڵاتی ئوستراڵیا كه‌وتوونه‌ته به‌كارهێنانی له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه گورچیله‌كانیان ناته‌ندروستن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پڕۆتین له میزدا كه به Albuminuria ده‌ناسرێت، به تایبه‌ت له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه گرفتی ئاڵۆزكراوی زیاتر له كاری گورچیله‌دا روو ده‌دات به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره له هه‌مان كاتدا.
شێوازی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه به پۆلێنكردنی نه‌خۆشكه‌وتووانی گورچیله بۆ دوو كۆمه‌ڵ، كه یه‌كه‌میان ده‌رمانێكی بێ كاریگه‌ریان پێ ده‌درێت (Placebo) وه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له ڕێی زاره‌وه 200 میلیگرام چاره‌سه‌ری GKT831 یان پێ ده‌درێت بۆ دووجار له ڕۆژێكدا بۆ كۆی توێژینه‌وه‌كه كه ٤٨ هه‌فته ده‌خاێنێت، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌م ده‌رمانه نوێیه هاوكار ده‌بێت له نه‌هێشتنی كاریگه‌ری چوار جۆره ڕژێن كه به‌رپرسن له تێكدان و داخورانی شانه‌كانی گورچیله و ناته‌ندروستبوونی، له كاتێك كه توێژینه‌وه سهرهتایییهكان ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه كه GKT831 به‌رپرسه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی Albuminuria له 12 هه‌فته‌دا.
گرینگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌رمانی GKT831 ته‌نیا مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی ئه‌وه نییه كه جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی گورچیله بگه‌ڕێنێته‌وه باری ته‌ندروستی، به‌ڵكو چۆن هاوكار ده‌بێت له كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره و ناته‌ندروستی و نه‌خۆشییه‌كانی تری گورچیله.
پڕۆفیسۆر مارك كوپه‌ر له زانكۆی مۆناش و كه‌سی هاوكار له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری GKT831 دا، له لێدوانێكدا باس له گرنگی پرۆسه‌كه و هه‌نگاوه‌كانی چوونه پێشی ده‌كات، له سه‌ره‌تای كاری تاقیگهیهكان له فڕه‌نسا و ئێسته‌یش له به‌كارهێنانی ئه‌و چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر نه‌خۆشانی هاوبه‌شی گورچیله و شه‌كره.
به‌ریتانیا/تۆڵه فه‌ره‌ج.
* سه‌رچاوه: ده‌زگای Diabetes