میدیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا به‌رده‌وام زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئایفۆن8 بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ به فه‌رمی بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه، نوێترین زانیاری دزهپێكراویش له‌باره‌ی كامێرای ئایفۆن هه‌شته كه به تایبه‌تمه‌ندی و ته‌كنیكی نوێی تێدا به‌كارده‌هێنرێت.
پێگه‌ی "فاست كۆمپانی" تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ئایفۆن8 كامێراكه‌ی تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنرێ، سیسته‌می VCSElی بۆ كامێراكه‌ی دانراوه، كه ده‌توانێ دووری نێوان مۆبایله‌كه له‌كاتی وێنه گرتن و ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و ته‌نه‌ی وێنه‌ی ده‌گرێ پێوانه بكات و ده‌توانێ وێنه كوالێتی نزمه‌كان به‌رز بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه به خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر، ئه‌و سیسته‌مه به تیشكی لیزه‌ر كار ده‌كات، هاوكات هاوێنه‌ی كامێراكه زۆر ناوازه و پێشكه‌وتووه و پرۆسیسه‌ری بچووكی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین وێنه به باشترین كوالێتی بگرێت.
بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوو نوێترین ڤێرژنی ئایفۆن كه به ئایفۆن8 ناوده‌برێ بخاتهبازاڕهكانهوه، پێشبینی ده‌كرێ، ئه‌و جۆره مۆبایله به شاشه‌یه‌كی كوالێتی OLED و به قه‌باره‌ی 5.8 بۆسه بێ و كوالێتی وێنه‌كانی 521 پێكسل بێ و تایبه‌تمه‌ندی شه‌حن كردنهوهیشی به‌شێوه‌ی لاسلكی ده‌بێ.