ساندراى كچه كورد و شاعیرى لاو، گۆرانى بۆ ئازایه‌تیى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت و بۆ كلیپكردنى ئه‌و گۆرانییه ده‌چێته سه‌ر چیایه‌كى به‌رز له وڵاتى سویسرا.
ساندرا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى نووسیویه‌تى: له سویسرا كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كه‌م تایبه‌ت به به‌رخودانى پێشمه‌رگه. ئه‌و به‌رهه‌مه له ئاواز و هۆنراوه‌ى خۆمه، ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه و خه‌ریكی كلیپه‌كه‌ین، كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى بیانى ڕۆڵ له كلیپه‌كه ده‌بینن و ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گر و ستافه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندانى بیانین.
هه‌روه‌ها گوتی، بیرۆكه‌ى ئه‌و كاره هه‌ستى خۆمه و باسكردنى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆستان وای كردووه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م له‌لا دروست بێت و پێشمه‌رگه ببێته ئه‌و كه‌سه‌ى له پێش هه‌موو خۆشه‌ویسته‌كانى تره‌وه بێت .
ئازایه‌تى و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه له شه‌ڕ دژ به‌داعش و به‌ره‌نگارییان دژى تیرۆر، واى له‌و كچه كورده كردووه ببێته گۆرانیبێژ و یه‌كه‌م ئه‌زموونى گۆرانى تاقی بكاته‌وه و بۆ پێشمه‌رگه گۆرانی بڵێت.
سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌و گۆرانییه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به‌م زووانه بڵاوى ده‌كاته‌وه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى