فائق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتاری عێراق و سكرتێری گشتی پارتی گه‌لی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، حزبه ئیسلامییه شیعییه ساخته و دووڕووه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر قومارخانه و مه‌لها و یانه‌كانی خواردنه‌وه و بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه، له‌لایه‌كه‌وه خۆیان به ئیسلامی ناو ده‌به‌ن، كه‌چی له‌سه‌ر داهاتی قومار و له‌شفرۆشه‌كان ده‌ژین.
فائق شێخ عه‌لی ده‌ڵێ، له ساڵانی پێشوو عێراق گازینۆی قوماركردنی زۆر به ئه‌سته‌م تێدا بوو، به‌ڵام ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وان بڵاوبووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجاممان داوه، ڕۆژانه داهاتی ئه‌و گازینۆیانه‌ی قوماركردن ده‌گاته دوو ملیۆن دۆلار، حزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی میلیشیان و هێز و توانایان هه‌یه، به ئاشكرا ده‌یلێم حزبه ئیسلامییه شیعه‌كان، ئه‌و حزبه ئیسلامیانه له‌گه‌ڵ گازینۆكانی قوماركردن داهاته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێك له حزبه ئیسلامییه‌كان ڕۆژانه نیو ملیۆن دۆلار ده‌نێرێته ئه‌و قومارخانانه بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی ته‌واوی لێ بكات و گازینۆكان پاره‌دار بكات و ده‌ست به‌سه‌ر خاكی عێراق بگرێ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وان چۆن ڕۆژانه نیو ملیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێ و بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌نێرن، به‌ڵی ڕاسته، ئێمه وه‌زاره‌ت و حكوومه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه یاریی به عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌و گازینۆیانه‌ی قوماركردن كه له عێراقن له مۆنتیكارلۆ و له‌نده‌ن و به‌یرووتیش بوونیان نییه.
ئاماژه‌ی داوه، مه‌لها و دیسكۆكانیش كه له عێراق هه‌ن، حزبێكی تری ئیسلامی شیعی ته‌واوی مه‌لهاكان ده‌پارێزێ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی خاوه‌نی مه‌لهاكان به حزبه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، یانه‌كانی خواردنه‌وه به ویستی خۆیان و بێ هیچ ڕێوشوێنێك ده‌كرێنه‌وه، ئێمه حكوومه‌تمان نییه، حزبێكی تری ئیسلامی شیعی عێراق واته جیا له‌و دووه‌ی تر ده‌یانپارێزی و له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرێ.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق كه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ڕێزیشه ده‌ڵێ، 72 مه‌لهای نا ڕه‌سمی له عێراق هه‌ن، به‌ڵام نازانین چۆن ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ست كه‌وتووه و له كوێی هێناوه، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتارین بۆچی ئاماری وا ده‌ست كه‌سی تر ناكه‌وێ، نه‌خێر ئه‌وه ئامار نییه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئێسته له‌لایه‌ن ئیسلامییه دووڕوو و ساخته‌كان مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێ، كه له‌سه‌ر عه‌ره‌ق و له‌شفرۆش و قوماركردن ده‌ژین، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون و ڕووه‌كی خه‌شخاش كه یه‌كێكه له ماده هۆشبه‌ره‌كان هێنراوه‌ته عێراق و به دیاریكراوی له باشووری عێراق ده‌چێنرێت، هاوكات حه‌بی هۆشبه‌ر ڕۆژانه به ئۆتۆمبێل و به ملیۆنان دانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێته عێراق،
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌ڵێ، بۆچی قوتییه‌ك بیره له به‌غدا به هه‌زار دیناره و له به‌سره به پێنج هه‌زار دینار؟ پرسیارتان لێ ده‌كه‌م، ئه‌و چوار هه‌زار دیناره زیاده بۆ كێیه؟ با پێت بڵێم بۆ گیرفانی حزبێكی ئیسلامییه، ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی هه‌بێ ئه‌و كاره ناكات، چونكه ئه‌وان هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون، ده‌ڵاله‌كانی له‌شفرۆشی كردن به ئافره‌تانیش ده‌بێ پاره بده‌ن به حزبه ئیسلامییه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بده‌ن، مامه‌ڵه به له‌شفرۆشه‌كانه‌وه بكه‌ن و بۆ كڕیاره‌كانیان ببه‌ن.
له كۆتایی قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، ئێسته عه‌ره‌ق و خواردنه‌وه‌كان كه‌متر بوونه‌ته‌وه به به‌راورد له شه‌ش مانگ یان ساڵێك پێش ئێسته، میلیشیاكان و حزبه ئیسلامییه‌كانی شیعه به مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی خواردنه‌وه كهولییه‌كان 100% به‌رز ببێته‌وه.