وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیى قوتابیانى قۆناغى ناوه‌ندى ده‌رده‌كات و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابی لێی سوودمه‌ند بن و ڕێژه‌ى ده‌رچوونیان به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق بڕیارێكى له به‌رژه‌وه‌ندیى قوتابیانى پۆلى سێی ناوه‌ندى ده‌ركرد و به‌پێى ئه‌و بڕیاره قوتابیانى كه‌وتوو له (سێ) وانه ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ن له خولى دووه‌مى تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى ئه‌مسالأ و به كه‌وتوو هه‌ژمار ناكرێن.
بڕیاره‌كه‌ی عێراق ڕێژه‌یه‌كى زۆرى قوتابیان سوودمه‌ند ده‌بن له بڕیاره‌كه و ده‌رفه‌تێكى تره بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئه‌و سێ وانه‌یه‌ى له خولى یه‌كه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كاندا كه‌وتوون و په‌روه‌رده‌كارانى كردووه‌ته دووبه‌شه‌وه, به‌شێكیان دژ به بڕیاره‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌م بڕیاره هۆكارێكى تره بۆ داگرتنى ئاستى زانستیى قوتابیان و ڕێگه‌یه‌كه بۆ پاڵپێوه‌نانیان. به‌شێكى تریان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دان و به ده‌رفه‌تێكى هه‌ژمار ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى وانه‌كان و بڕینى ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بیانووى ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره‌ى بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه, له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى و پچڕانى به‌رده‌وامى ته‌زووى كاره‌با و ناجێگیریى بارى ته‌ناهیى وڵات، له‌به‌رئه‌وه ڕێژه‌یه‌كى زۆرى قوتابیان، ڕۆڵه‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعشن, یان چه‌كدارانى سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبین.
ڕێژه‌ى ده‌رچوونى ساڵى خوێندنى 2016 – 2017 له سه‌رانسه‌رى عێراق له‌چاو ساڵانى پێشوو زۆر نزمتره و به‌رزترین ڕێژه‌ى ده‌رچوون له پارێزگه‌ى واست تۆمار كراوه، كه (53,78%) و نزمترینیان له پارێزگه‌ى ئه‌نبار بووه (18,93%) و ڕێژه‌ى ده‌رچوون به گشتى له عێراق (27,35%) بووه.
كه‌ركووك – نه‌به‌ز ڕۆسته‌م