له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردووی جه‌نگی ناوخۆی سووریا، زیاتر له 330 هه‌زار كه‌س كوژراون، له ژماره‌یه‌ش 100 هه‌زاریان خه‌ڵكی سڤیل بوون كه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان به هیچ لایه‌كه‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه هه‌بێ، كوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی لای ئێمه تۆمار كراوه، تا ئێسته 331 هه‌زار و 765 كه‌س له ناو خاكی سووریا كوژراون، له و ژماره‌یه‌شدا، 99 هه‌زار و 617 كه‌س سڤیل پێوه بوون كه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به شه‌ڕه‌كانه‌وه نه‌بووه.
جه‌نگی سووریا له 15ی ئاداری 2011 ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له باشووری ئه‌فه‌ریقا له تونس، لیبیا و میسڕ په‌ره‌ی سه‌ند، له ڕێی سووریا و یه‌مه‌نه‌وه په‌ڕییوه‌وه و له‌و كاته‌وه شه‌ڕ له نێوان ڕژێمی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسیۆنی به‌رهه‌ڵستكاری وڵاته‌كه به‌رده‌وامه كه ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات بگۆڕن، به‌ڵام به‌هۆی پشتیوانیی ڕووسیا وئێران، تا ئێسته له‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه زیانی كردووه، كوژران سه‌دان هاووڵاتی و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س و خاپووربوونی ژێر خانی وڵاته‌كه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ڕوانگه‌ی سووریا، تا ئێسته له‌ناو ئه‌و ژماره قوربانییه، 18 هه‌زار و 243 منداڵ كوژراون، 11 هه‌زار و 427 ئافره‌تیش به هه‌مان شێوه تووشی هه‌مان چاره‌نووس بوونه‌ته‌وه.
ئاماری پێش شه‌ش چوار مانگی ڕوانگه‌ی سووری 320 هه‌زار كوژراوی تۆمار كردبوو، واته ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌م چوار مانگه‌دا، 10 هه‌زار كوژراو زیادی كردووه.