كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی نێوده‌وڵه‌تیی ISAPS بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری، له ڕاپۆرتێكدا ڕێژه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی خسته ڕوو كه زۆرترین نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی تێدا ئه‌نجام دراوه :
له‌م ڕاپۆرته‌دا باسی له زۆرترین نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری كردووه به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له ساڵی 2016 تۆمار كراون. تێیدا هاتووه كه ئه‌مه‌ریكا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی دنیا كه زۆرترین نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری تێدا ئه‌نجام دراوه، دوا به دوای ئه‌ویش به‌ڕازیل، كۆریای باشوور، هیندستان و مه‌كسیك دێن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌مه‌ریكا له‌م ساڵه‌دا نزیكه‌ی چوار ملیۆن و 200 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری تێدا ئه‌نجام دراوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته ڕێژه‌ی 18,6 ٪ ته‌واوی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی ئه‌نجام دراون. پاشان به‌ڕازیل دێت كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن و500 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری تێدا كراوه، ئه‌مه‌شیان ده‌كاته ڕێژه‌ی 10,7 ٪ی ته‌واوی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی ساڵی 2016.
ماڵپه‌ڕێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به جوانكاری و نه‌شته‌رگه‌ریی جیهانی، له ڕاپۆرتێكدا باسی له جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان كرد و تێیدا هاتووه زۆرترین نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و ساڵه، توانه‌وه‌ی چه‌وری و گه‌وره‌كردنی سنگ بووه، به ڕێژه‌ی ٪19 ته‌واوی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی جه‌سته.
باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌واوی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی پێوه‌ندییان به جوانكاری ڕوو هه‌یه، ده‌ركه‌وت به‌ڕازیل به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ئه‌مه‌ریكا له دوای ئه‌و دێت، زۆرترین ئه‌و جوانكارییانه‌ش بریتی بوون له نه‌شته‌رگه‌ریی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێڵووی چاو و بچووككردن و ڕێككردنی لووت، پاشان سافكردن و توندكردنه‌وه‌ی پێستی ڕوومه‌ت و چه‌ناگه.
له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش لبنان و سعودیه له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه به ملیۆنان دۆلار له نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریدا خه‌رج ده‌كه‌ن.
له كوردستانیش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری په‌ره‌ی سه‌ندووه و ده‌یان سه‌نته‌ری جوانكاری له ئێران و توركیا و وڵاتانی تره‌وه هاتوونه‌ته شاره‌كانی كوردستان، به‌ڵام تا ئێسته چاودێرییه‌كی پێویست نییه تا بزانرێت ئه‌و سه‌نته‌رانه بڕوانامه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی پزیشكی‌یان هه‌یه یان نا.