بەوێنە.. لە گەرمیان 150 ماتۆڕسكیل لەناو بران

:: PM:12:47:17/07/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ تیمەكانیان 150 ماتۆڕسكیلیان لەناو بردووە، ئەمەش بەهۆی نەهاتنی خاوەنەكانیان بیبەنەوە بەشێوەیەكی یاسایی.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ 150 ماتۆڕسكیل لەناو بران، ئەمەش دوای سكاڵای زۆری هاووڵاتییان لەسەر زۆربوونی ماتۆڕسكیلی بێ ژمارە و بێ سەرەتا لە سنوورەكەدا.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، بێزاركردنی هاووڵاتییان هۆكار بووە بۆ گرتنی ئەم ماتۆڕسكیلانە، ئەمڕۆ 150 ماتۆڕسكیل لە ناو بران، ئەمە لە دوای ئەوە دێت چەندان جار داوا لە خاوەنەكانیان كراوە بەشێوەی یاسایی ماتۆڕسكیلەكانیان وەرگرن و مامەڵەی یاسایی بۆ بكەن بۆ وەرگرتنی تابلۆ.

لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەی هاتوچۆی گەرمیان هاتووە، ئەوەی پێویستە كە هاتوچۆ بەڕوونی دەیڵێت، ئەم ماتۆڕسكیلانە هی كاسبكار نین، بەڵكو لەلایەن مەفرەزەكانەوە لە گەنج و هەرزەكار و لە كاتی ئەنجامدانی سەرپێچی و زۆرینەیان لەسەر سكاڵای هاووڵاتییان گیراوە.





















وشە - رامیار جەواد