پارتی و گۆڕانیش بەشدارن
سەرجەم حزبەكانی كوردستان كۆبوونەوە

:: PM:01:03:17/07/2017 ‌

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرجەم حزبەكانی كوردستان كۆبوونەوە بەمەبەستی دیاری كردنی هەڵوێستیان لەسەر دادگایی كردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تەمووز، سەركەوت كەركووكی نوێنەری حزبی توركمانەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەرجەم حزبەكانی كوردستان كۆبووینەوە لە بارەگەی كۆمەڵی ئیسلامی بەمەبەستی دیاری كردنی هەڵوێستمان لەسەر دادگایی كردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان.

نوێنەری توركمانەكان دەڵێت، لەم كۆبوونەوەیە ئەوەی جێگای دڵخۆشی بوو سەرجەم حزبەكان بەشداربوون گۆڕان و پارتیش ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون یەك هەڵوێستی هەموویان هەبوو لەسەر پرسی ئاڵای كوردستان.

كەركووكی زیاتر گوتی، لەم كۆبوونەوەیە نووسراوێك ئامادەكراوە بۆ حكوومەتی عێراق و كوردستان بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە ئازادكردنەوەی حەویجە تاوەكو مەترسی لەسەر كەركووك نەمێنێت.

لە 28ـی ئادار ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەكۆی دەنگ بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەركرد، چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنەكە سكاڵایان تۆمار كرد، دانیشتنی دادگاییەكە لەڕۆژی 23 تەموز بەڕێوە دەچێت.



وشە - رامیار جەواد