جه‌ستین ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، پێشوازی له خانه‌واده‌یه‌كی سووری كرد و منداڵه‌كه‌یانی خسته باوه‌ش، سوپاسی كردن كه له‌سه‌ر ناوی ئه‌و ناودراوه.
له فێستیڤاڵی شوانی مانگا (كاوبۆی) له شاری گاریی هه‌رێمی ئه‌لبه‌رتا، ڕۆژئاوای كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترۆدۆ به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ خۆی كرد به ناو فێستیڤاڵه‌كه‌دا و له‌وێ شاوی به‌و خانه‌واده سووریه كه‌وت.
خانه‌واده سوورییه‌كه خه‌ڵكی شاری دیمه‌شق پایته‌ختی سووریا‌ن، به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌جێیان هێشتووه و چوونه‌ته كه‌نه‌دا و له‌وێ منداڵیان بووه، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵیاندا كه له‌سه‌ر بڕیاری سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بووه، ناوی منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر ناوی ئه‌و ناوه.
له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2015 تا ئێسته، زیاتر له 40 هه‌زار سووری له وڵاتی كه‌نه‌دا مافی په‌نابه‌رێتییان پێ دراوه، وه‌ك ڕاپۆرته‌كانیش ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا مامه‌ڵه‌ی له هه‌ر وڵاتێكی تر باشتر بووه له‌گه‌ڵیان.
جه‌نگی سووریا له 15ی ئاداری 2011 ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له باشووری ئه‌فه‌ریقا له تونس، لیبیا و میسڕ په‌ره‌ی سه‌ند، له ڕێی سووریا و یه‌مه‌نه‌وه په‌ڕییوه‌وه و له‌و كاته‌وه شه‌ڕ له نێوان ڕژێمی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسیۆنی به‌رهه‌ڵستكاری وڵاته‌كه به‌رده‌وامه كه ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات بگۆڕن، به‌ڵام به‌هۆی پشتیوانیی ڕووسیا وئێران، تا ئێسته له‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه زیانی كردووه، كوژران سه‌دان هاووڵاتی و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س و خاپووربوونی ژێر خانی وڵاته‌كه‌یه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕای گه‌یاند، تا ئێسته 331 هه‌زار و 765 كه‌س له ناو خاكی سووریا كوژراون، له و ژماره‌یه‌شدا، 99 هه‌زار و 617 كه‌س سڤیل پێوه بوون كه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به شه‌ڕه‌كانه‌وه نه‌بووه.