سعوودیە قۆناخی یەکەمی شاری وزەی تەواو کرد

:: PM:01:19:17/07/2017 ‌

 

ساڵی ٢٠٢١ قۆناخی یەکەمی شاری وزەی سعوودیە دەست بە کارەکانی دەکات و پێشبینی کراوە داهاتی ساڵێکی ئەو شارە بگاتە ٢٢ ملیار دۆلار.

 

سعودیە بە دروستکردنی شاری وزە دەیەوێت لە بواری وزەدا لە ناوچەکە باڵادستی خۆی نیشان بدات و کۆمپانیای ئارامکۆ کە کۆمپانیای نیشتیمانیی سعوودیەیە بۆ بواری وزە، هەواڵی کۆتاییهاتنی بەشی یەکەمی شارە پیشەسازییەکەی راگەیاند.

 

رووبەری ئەو شارە پیشەسازییە ٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە شارەکە تەواو بووە و لە ساڵی ٢٠٢١ سەرجەم پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

 

سعوودیە لە بەرنامەیدایە بە دروستکردنی ئەم شارە کەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت و بە پەرەپێدانی پیشەسازی وزە دەرفەتی نوێی کار بخوڵقێنێت.

 

خالید فەتاح وەزیری وزەی سعوودیە و سەرۆکی کۆمپانیای ئارامکۆ پێشبینی کردووە داهاتی ساڵانەی ئەو شارە بگاتە ٢٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و بەمەش ئاستی داهاتی سعوودیە بەرز دەبێتەوە.

 

سەرچاوە/مێهرنیوز 



وشە - سلێمان تاشان