گولشەن و سەهینور دوو خوشکی دووانەی تورکن، بە
هۆی وێنە سەرنجڕاکێشەکانیانەوە، هەوادارێکی زۆریان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە.
ئەم جووتە خوشکە بە سەرنجڕاکێشی و جوانییە
تایبەتییەکەیان دەنگێکی زۆریان لە هەموو دنیا داوەتەوە و ماوەیەکە لە کوردستانیش
هەوادار و بینەرێکی زۆریان پەیدا کردووە، لە ڕێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام کە ژمارەی
فانەکانیان نزیکەی 126هەزار فۆڵۆوەرە و لە سناپچاتیش بەردەوام ژمارەی
فانەکانیان لە زیادبووندایە و توانییویانە کار و چالاکییەکانی ڕۆژانەیان بە
هەوادارانییان ئاشنا بکەن.
گوڵشەن و سەهینوری تەمەن 21ساڵ بەوە ناسراون هەمیشە جوانترین و نوێترین
ستایلی جلوبەرگ دەپۆشن، ئەمەش سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندان مارکە و براندی
جیهانی کە سپۆنسەری تەواوی ئەو جلانەیان بۆ دەکەن ، وەک ڕێکلام و کارێکی بازرگانیی
بەردەوامن لەسەری.
لەگەڵ ئەوەی لە وڵاتی تورکیا ناژین و
نیشتەجێی ئەڵمانیان و دوورن لە نیشتمان و خاکی خۆیان، هەمیشە لە پێشەنگ بوون لە
هەموو ڕووداوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە پشتگیری و هاوخەمیی خۆیان بۆ وڵاتەکەیان
کردووە و لە زۆربەی پۆستەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی تورکی
ڕوونکردنەوەی وێنەکان دەدەن و هەمیشە دەڵێن کە شانازی بە وڵاتەکەیان دەکەن.
(s/g) کۆدێکی نهێنی نێوان ئەم دوو خوشکەیە و لە کۆتای هەموو پۆستەکانیان
وەک ئامرازێکی شاراوە ئەم کۆدە بەکاردەهێنن و لە زۆربەی تێچێنەکاندا پرسیاری ئەو
دوو پیتەیان لێکراوە، تا لە یەکێک لە وێنەکاندا روونکردنەوەیان بۆ دا و گووتیان کە
سەرەتای ناوی هەردووکیانە.