به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى هاتوچۆیى هه‌ولێر، دڵنیایى به خاوه‌ن ته‌كسییه‌كان ده‌دات كه ڕه‌نگى ئۆتۆمبێله‌كانیان ناگۆڕێت، به‌ڵكو جۆره له‌زگه‌یه‌كى ڕه‌نگی جیاواز بۆ هه‌ر شارێك له ته‌كسییه‌كان ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى ته‌مووز، ڕائید فازڵ حاجى حسێن به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، دڵنیایى ده‌ده‌ینه شوفێرانى ته‌كسى كه‌به‌هیچ جۆڕێك ڕه‌نگى ئۆتۆمبێله‌كان گۆڕانكارى تێدا ناكرێت ئه‌وه‌شى هه‌یه لۆگۆى ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌كارده‌هێندرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، زۆر قوڕسه له‌ئێسته‌دا گۆڕینى ڕه‌نگ وه‌كو ئه‌رك به‌سه‌ر شوفێرانى ته‌كسى بسه‌پێندرێت، بۆیه به‌شوفێران ده‌ڵێین هیچ پڕۆه‌ژه‌یه‌ك نیه بۆ گۆڕینى ڕه‌نگى ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌زگه‌یه‌كه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ته‌كسى شاره‌كان له یه‌كترى.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌یه‌كیان خسته‌ڕوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ته‌كسى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌كترى، له‌ئێسته‌دا ئه‌م پڕۆژه‌یه له ته‌نده‌رینه.