هەزار خێزانی مووسڵ هاوكاریی دەكرێن

:: PM:03:07:17/07/2017 ‌

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری وڵاتی كوێت، كاروانێكی دیكەی هاوكارییە خۆراكیەكانی دەگەیەنێتە دانیشتوانی شاری مووسڵ و پێداویستی خۆراكی بۆ هەزار خێزان لە گەڕەكی "حەی نەجاڕ"ـی بەری راستی مووسڵ دابین دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تەمووز، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری بۆ دانیشتوانی مووسڵ بەهۆی شەڕەوە كەمترین پێداویستی خۆراكییان دەست دەكەوێت و سەرەڕای مەترسییەكان، لە شاری مووسڵ لەچالاكییەكییان بە هەماهەنگی وڵاتی كوێت ئەنجامی دا  هاوكاری خۆراكی دەگەیەنێتە ناوچە تازە ئازادكراوەكان.

لەم هەڵمەتەدا دەست كرا بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر هەزار خێزانی بەری لای راستی مووسڵ و ناوچەكانی دیكەی دەووروبەری.

ئەمە یەكەمین كاروانی هاوكارییە كە بگەیەندرێتە گەڕەكی حەی نەجاڕی بەری ڕاستی مووسڵ و بەهۆی مەترسیەكانی ئەو ناوچەیە خێزانەكانی لە بارودۆخێكی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.



وشە - رامیار جەواد