ڕێكخراوى ستۆپ بۆ دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى، به پاڵپشتى سندووقى نیشتمانى بۆ دیمو‌كراتى ئه‌مه‌ریكى، راپۆرتی هه‌شته‌مى له وه‌رزى دووه‌مى كاركردنى له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌پشتبه‌ستن به میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه، ده‌زگه‌ى راگه‌یاندنى "وشه" له ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى ئه‌و راگهیاندنانهیه كه ئه‌و ڕێكخراوه پشتى پێ به‌ستووه له راپۆرت و ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا.
له‌و راپۆرته‌دا "رێكخراوه‌كه وردبینى دۆسیه‌ى راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی و پله‌تایبه‌ته‌كان" كه له‌لایه‌ن "وشه"ه‌وه ئاشكرا كرابوو، كردوویه‌تى به به‌ڵگه و ئاراسته‌ى لایه‌نى پێوهندیدارى كردووه و هاوكات راپۆرتێكى تر‌ى یه‌كێك له ژماره‌كانى "وشه" كه تێیدا هاتبوو "له كه‌یسى دێگه‌ڵه‌دا 200 سكاڵا تۆمار كراوه"، ئاراسته‌ى داواكارى گشتى كراوه‌ته‌وه.
به‌پێى راپۆرتى رێكخراوه‌كه، "وشه" یه‌كه‌مى ئه‌و ده‌زگایانه‌یه كه كار له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانیش پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه زۆرترین راگه‌یاندن و میدیا له شارى هه‌ولێر وه‌شان ده‌كه‌ن و نه‌یانتوانیوه له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى پێش "وشه" بكه‌ون.
وشه، ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆییه و ئۆفیسی سه‌ره‌كی له هه‌ولێره. له رۆژنامه‌یه‌ك و سایتێكی هه‌واڵی پێك دێت و ناو به‌ناو كتێبێكی توێژینه‌وه چاپ ده‌كات. یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی وشه له 20 ئایار/مایۆی 2013 هاته بڵاوكردنه‌وه.