له هه‌رێمى كوردستان، زۆر هاوینه‌هه‌وارى سه‌رنجراكێش هه‌ن كه بوونه‌ته هۆكارى راكێشانى گه‌شتیار به‌لاى خۆیدا، یه‌كێك له‌و هاوینه‌هه‌وارانه سه‌یرانگه‌ی "رێزان"ـه له شاره‌دیێ بارزان.
كامه‌ران رێزانه‌یى خاوه‌نى چێشتخانه‌ى رێزان له هاوینه‌هه‌وارى رێزانى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى بارزان به "وشه"ى گوت هاوینه‌هه‌وارى رێزان ماوه‌ى 27 ساڵه له لێوار رووبار‌ى رێزان درۆست كراوه و هه‌موو ساڵێك له وه‌رزى زستان و به‌هار بۆ ماوه‌ى چه‌ندانن رۆژ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و دیار نامێنێ، به‌ڵام له وه‌رزى هاویندا دیار ده‌كه‌وێته‌وه.
زیاتر گوتی ئه‌و كاته‌ى كه هاوینه‌هه‌وارى رێزان ژێر ئاو ده‌كه‌وێت، زیانێكى زۆر به‌ر ئه‌و كافێتریا و چێشتخانه و شوێنه گه‌شتیارانه ده‌كه‌وێت كه له هاوینه‌هه‌وارى رێزان درۆست كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكانێكى زۆر بۆ بینینى دیمه‌نه ژێرئاوكه‌وتنه‌كه‌ی رێزان سه‌ردانى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جارێكى تر پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
هاوینه‌هه‌وارى رێزان، ده‌كه‌وێته گوندى رێزانى سه‌ر به شاره‌دیێ بارزان و به خواردنى ماسى خوماڵى ناوبانگى ده‌ركردووه، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و خاوه‌ن چێشتخانه‌یه گوتى، به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ردانى هاوینه‌هه‌وارى رێزان ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیانه ماسى خۆماڵى بخون، چونكه ئه‌و ماسیانه‌ى كه له هاوینه‌هه‌وارى رێزان هه‌ن، هه‌ر له ته‌نیشت هاوینه‌هه‌واره‌كه ده‌یگرێن و ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له‌وێ ئاماده ده‌كرێت كه تام و چێژێكى تایبه‌تى هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماسى سه‌له‌موون و چه‌ند جورێكى تر‌ى خواردنیش ده‌ست ده‌كه‌ون.
له هاوینه هه‌وارى رێزان، چه‌ندان شوێنى گه‌شتیارى دروست كراون به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ی به‌نداوێكى گه‌وره له ته‌نیشت هاوینه‌هه‌واره‌كه، درست كراون، له‌وانه به‌له‌م و پایسكلى ئاوى.
فۆتۆ و راپۆرت/ نه‌وزاد هلۆرى