به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان به‌رزترین پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆى راگه‌یاند و له ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان جارێكى تر پله‌ى گه‌رما گه‌یشته 50.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى ته‌مووز، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان پله‌كانى گه‌رماى شار شارۆكه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند و تۆمار كردنى پله‌كانیش له گه‌رمترین كاتى رۆژدا بووه كه كاتژمێر 12یه.
به پێى تۆمار كردنى پله‌كانى گه‌رما له خانه‌قین 50 پله تۆمار كراوه و له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانیش پله‌كانى گه‌رمان له سه‌رووى 45 پله بوون، هاوكات وه‌ك هه‌موو رۆژه‌كانى تر له سنوورى حاجى ئه‌مه‌ران نزمترین پله‌ى گه‌رما تۆمار كراوه.