كریستاڵ چى به‌ خوشكه‌كه‌ى ده‌ڵێت؟

گۆرانیبێژی شاری سلێمانی "کریستاڵ" وێنەیەکی خۆی و خوشکەکەی لە یادی دایک بوونیدا بڵاوكرده‌وه‌.

کریستاڵ لە واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی یادی لە دایک بوونی خوشکەکەی "کاردینا" بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیوویەتى" کاردینیا گیان تەمەن درێژبیت خوشکە جوانەکه‌م هەمیشە سەرکەتوو بیت و بگەیت بە سەرجام ئاواتەکانت ئەزیزی دڵم".

کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لە چەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، بەڵام ماوەیەکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە.


وشە - محەمەد میران


PM:05:59:17/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 8264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌