گۆرانیبێژ "شارى هێرش" كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات و له ڕۆژانى داهاتوودا بڵاوى ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تهمووز، شارى به "وشه"ى راگه‌یاند، یادى تۆ ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونهریمهو له‌ئێسته‌دا به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واوبووه و له ڕۆژانى داهاتوو بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه.
زیاتر گوتى، ئه‌م گۆرانیه له تێكستى شاعیرى ناسراوى كورد "ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د"هو له كارى ئاواز و میوزیكى هونه‌رمه‌ند "ئه‌فشین شوكرییه"، كارى ده‌رهێنانى كلیپى له‌لایه‌ن "خه‌یبه‌ر ڕه‌فیقه" له توركیا بۆى كراوه.
چیرۆكى كلیپه‌كه باس له خۆشه‌ویستى ده‌كات و كچێكى ئێرانى دانیشتوى وڵاتى توركیا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداره لهكلیپى ئه‌و گۆرانیه‌دا.
شاخه‌وان شێخانى