سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى راى گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌یسى زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌دان و له داهاتوویه‌كى نزیكدا راپۆرتێكى تر له‌باره‌ى داتاكان و ژماره‌ى كه‌یسه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تهمووز، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌یسى گه‌نده‌ڵى زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌دان و له داهاتوویه‌كى نزیكدا ژماره‌ى كه‌یسه‌كان و داتاكان له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتى، كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى جۆرا و جۆرن و دادوه‌رى ده‌سپاكى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌كات كه ده‌چێته به‌رده‌مى، بۆیه هیچ كه‌سێك له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا نا به‌خشرێت.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ى لاى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى نییه و گه‌نده‌ڵى زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌نده تۆمار كراوه.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر روونى كرده‌وه، هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى لێكۆڵینه‌وه‌كان له كه‌یسى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسى گه‌نده‌ڵى زیاتر پێ ده‌چێت له لێكۆڵینه‌وه لهتاوانێكى كوشتن یان هه‌ر شتێكى تر، چونكه تاوانى گه‌نده‌ڵى پێویستى به به‌ڵگه‌ى زۆر هه‌یه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر لیژنه‌ى چاكسازى به سه‌رپه‌رشتى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راپۆرتێكى له‌باره‌ى چاكسازییه‌كان بڵاو كرده‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كانى"وشه" ئێسته كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى راپۆرتى دووه‌م ده‌كرێت.