وێنه‌..به‌شداربووێكى كورد ئایدل چى به‌سه‌رهاتووه‌؟

 فه‌رزاد مه‌هدی نیا بژارده‌ى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كورد ئایدل له‌ سلێمانى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرا.
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى ته‌مووز، فه‌رزاد مه‌هدی نیا به‌شداربوونى به‌رنامه‌ى كورد ئایدل كه‌ توانى پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت به‌" وشه‌ى" راگه‌یاند، پارچه‌ گۆشتێكى زیاد له‌سه‌رچاوم بوو بۆیه‌ نه‌شته‌رگه‌ریم ئه‌نجامداوه‌.
 
زیاتر گوتى، ئێسته‌ ته‌ندروستیم باشه‌ و  هاوكات سڵاو بۆ هه‌وادارانى نارد.

فه‌رزاد مه‌هدی نیا خه‌ڵكى هاورامانه‌ و به‌شدارى به‌رنامه‌ى كوردئایدلى كرد و توانى پله‌ى دووه‌م له‌به‌رنامه‌كه‌دا به‌ده‌ست بێنێت.

شه‌فیق بانى شارى 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:09:32:17/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 9520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌