ساڵی 2005، تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌م ڤیدیۆی لێ بڵاو بووه‌وه، ساڵانه ئه‌و تۆڕه كه ئێسته به زه‌به‌لاحترین هه‌ڵگر داده‌نرێ له جیهان، یادی ده‌كاته‌وه.
یوتیوب، دوای ئه‌وه‌ی ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد، ئه‌و چه‌ند گه‌نجه‌ی دایان مه‌زراند، به سه‌دان ملیۆن دۆلار فرۆشتیان به گووگڵ و ئێسته به‌پێی ڕیزبه‌ندی جیهانی، دووه‌م پڕ بینه‌رترین سایته، واته ته‌نیا له پێش گه‌ڕانی گووگڵ نییه، پێش فه‌یسبووك، توویته‌ر، ویكیپیدیا و ته‌واوی ماڵپه‌ڕه گه‌وره‌كانی تر كه‌وتووه.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن "جاوید كه‌ریم" یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه دانراوه، باس له‌وه ده‌كات كه ساڵی 2004 ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی بۆ هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕووداوی تسۆنامی له ئه‌نده‌نووسیا ڕوویدا، ویستیان شوێنێك هه‌بێ هه‌موو خه‌ڵكی دنیا ڤیدیۆی تێدا ببینێ.