پێشمەرگەیەكی نیشتەجێی شارۆكەی پیرمامە جوانیەكانی كوردستان بە شێوەی هونەری
نمایش دەکات و دەڵێ، دەمهەوێ لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە بەشدار بم لە ئاوەدانکردنەوەی
نیشتیمانەکەم.
ئەمڕۆ سێشەم 18ی ئەیلوول، سەروان عیسا
تەها بە "وشە"ی راگەیاند، دەمەوێ لە رێگەی هۆنەرەوە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی
كوردستان بکەم و هەموو جوانیەكانی كوردستان وەكو رووبار و چیا و شوێنەوار و پرد و ئاوەدانیەكانی
كوردستان بە شێوەی بچوك کراوە " ماكێت " پێشانی جیهان بدەم بۆ ئەوەی هانیان
بدەم لە نزیکەوە بێن و کوردستان ببینن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هەر لە منداڵییەوە خولیای كاری هونەریم، دوای ئەوەی
بوم بە پێشمەرگە دەستم بە كارە هونەرییەكان کرد و تا ئێستە ژمارەیەكی زوری كاری هونەریم
لە شێوەی كاری دەست و شێوەكاری دروست كردووە و ئەو كەرەستانەی بەكاریان دەهێنم بەرد
و دار و خۆل و بابەتە سرووشتییەکانن.
سەروان لەدایکبووی ساڵی 1987ە و تا پولی 12ی ئامادەیی خوێندووە و لە شارۆكەی
پیرمام نیشتەجێیە، ساڵی 2017 وەكو یەكێك لە هونەرمەندە شێوەكارەكانی كوردستان دەستنیشان
كراوە بۆ ئەوەی بەشداری لە پێشانگای گەشت و گوزار بكات لە هەولێر.
وشە / نەوزاد هلۆری