گرووپێكی هاككه‌ران، بانكی ناوه‌ندیی عێڕاقیان هاك كرد و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا په‌یامی خۆیان و هۆكاره‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه، ئاشكراشیان كرد كه نووری مالیكی به چه‌ندان ملیار دۆلاری عێراقی دزیوه.
شه‌وی ڕابردوو، گرووپێك به ناوی "Juba Baghdad" هێرشێكی ئه‌لیكترۆنییان كرده سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی بانكی ناوه‌ندیی عێراق و هاكیان كرد، ئامانجیشیان وه‌ك له په‌یامه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه داوی هاككردن نووسیویانه، تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق كه به ملیۆن و ملیار پاره‌ی خه‌ڵكیان دزیوه و ده‌ینێرن بۆ شوێنانی نه ناسراو تا بیشارنه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له‌به‌ر چاوی په‌رله‌ماندا، به ملیار پاره‌ی عێراق ده‌برێنه بانكه‌كانی ده‌ره‌وه كه ناچنه ناو گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌وانه ته‌نیا له یه‌ك دۆسییه‌دا، چوار ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه دزاره‌وه و كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی لێ ناكات و له ڕێی ئه‌م بانكه‌وه كاره‌كه ئه‌نجام دراوه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یاندا نووسیویانه، ئه‌و چوار ملیار دۆلاره‌ی كه له ڕێی ئه‌م بانكه‌وه دزراون و به ته‌له‌فۆنێكی نووری مالیكی كراون، دوو ملیاری ڕه‌وانه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئێران كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی پێ ببوژێنێته‌وه، یه‌ك ملیار دۆلاریش ڕه‌وانه‌ی سووریا كراوه و ملیاره‌كه‌ی تریش بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن نێردراوه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و تیمه هاككه‌ره به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه كه به‌رده‌وام بن و له بۆسه‌دا وه‌ستاون بۆ هاككه‌ران، پاش ماوه‌یه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی.
سپیكردنه‌وه‌ی پاره كه گه‌وره‌ترین په‌ڵه‌یه به‌سه‌ر نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، تا دێت زانیاریی زیاتری له‌سه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و پارانه‌ش بۆ ده‌یان ملیار دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.