ڕۆژنامه‌یه‌كی نیمه‌چه فه‌رمیی سعوودیه، هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مسۆگه‌ر ده‌زانێ كه پێی ده‌بێته سه‌ربه‌خۆ و ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و نه‌رویجی كاره ئیدارییه‌كانی ڕێك ده‌خرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ڕۆژنامه‌ی "الوطن"ی سعوودی، له لاپه‌ڕه چواردا، له ژێر ناونیشانی "هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ جیابوونه‌وه ئاماده ده‌كات و ڕێگرییه‌كانی به‌غداش فه‌رامۆش ده‌كات" ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا نووسیویه‌تی، ژماره‌ی پێچه‌وانه به‌ره‌و به‌رواری ڕیفراندۆمی كوردستان تا دێ نزیك ده‌بێته‌وه و تێیدا ویستی گه‌لی كورد به دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك و جیابوونه‌وه له عێراق ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌و ڕاپۆرته نووسیویه‌تی، هه‌ولێر به هاوكاریی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و نه‌رویجییه‌كان، كڵێشه‌ی سیسته‌مه ئیدارییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، كه ئه‌مه‌ش خاڵی سێیه‌می هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییه و به ته‌واوی ئاماده‌یه، یه‌كه‌م خاڵ كه ئه‌نجامیان دا، دانانی واده‌یه‌ك بوو بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم و دووه‌م خاڵیش كه به هه‌مان شێوه گره‌نتیان ده‌ستكه‌وتووه، بریتییه له دڵنیابوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه هیچ وڵاتێك دژایه‌تیی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه بۆیان.
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.
خاڵی چواره‌م كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كردووه و هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بووه، بریتییه له هاندانی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان تا له ئێسته‌وه جێی خۆیان له دروستكردنی ژێرخانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه ڕۆژانه میوانی بیانی سه‌ردانیان ده‌كات و داوای گرێبه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتووی كوردستاندا وه‌به‌رهێنانی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه سعوودیه‌كه، به دانپێدانانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ڕۆژنامه عێراقییه‌كانه‌وه هه‌ژمار كراوه، چونكه وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به زمانێكی هاندان و لایه‌نداریی بۆ كوردستان نووسراوه، ئه‌گه‌رچی باسی كێشه ناوخۆییه‌كانیشی كردووه.
ئه‌گه‌ر مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه ته‌ماشا بكه‌ین، ده‌بینین پێشینه‌یه‌كی درێژی هه‌یه، لوتكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش وای لێ هات هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی عێراق ته‌ماشا بكه‌ن و ببێته هاوپه‌یمانێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ سعوودیه، بۆ سه‌رده‌می شا عه‌بدوڵڵا، پاشای پێشووی سعوودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لوه‌قت" نووسیویه‌تی، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سعوودیه و ئیمارات و ئوردنه‌وه پشتیوانییه‌كی به‌رفراوانی ده‌كرێ، ته‌نانه‌ت بڕیاریان داوه، دوو بنكه‌ی سه‌ربازیش دروست بكه‌ن كه یه‌كێكیان له هه‌ولێر و ئه‌وی تر له دهۆك بێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ڕێككه‌وتنی دووقۆڵیی درێژخایه‌ن له نێوان هه‌ولێر و ڕیاز هه‌یه كه لایه‌نه‌كانی ته‌ناهی و هه‌واڵگریی و سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو، هه‌ریه‌ك له‌و سێ وڵاته‌ی پێشوو، چه‌كداریان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
جێی سه‌رنجه، خه‌ڵكی سعوودیه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، هاشتاگێكیان به ناوی سعوودیه له‌گه‌ڵ كوردستانه #SaudiWithKurdistan بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا به ته‌واوی پشتیوانیی خۆیان بۆ گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه و چه‌ندان وتار و بابه‌تیان نووسیوه كه كوردستان به ڕزگاركه‌ری سوننه‌كانی عێراق داده‌نێن.
پێویسته بگوترێ، هاوپه‌یمانیی سوننه كه سعوودیه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و ته‌واوی وڵاته ئیسلامییه سوننه مه‌زه‌وه‌كان ده‌گرێته‌وه، له سه‌رده‌می شا سه‌لمان پاشای سعوودیه، هه‌رێمی كوردستانی به ته‌واوی وه‌ك به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانییه دانا. هه‌رێمی كوردستان له ژێر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌دا، ئه‌ركی پاراستنی هاووڵاتییانی سوننه‌ی عێراقی گرته ئه‌ستۆی خۆی و له دوای هه‌ڵاتنیان له‌و شارانه‌ی داعش داگیری كردبوو، داڵده‌ی دان و ژیانیانی پاراستن و به فه‌رمی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕیاز كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری تێدا كرد، سوپاسی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرا و بڕیاریشیان دا هاوكاریی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی بن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ڕۆژنامه‌كانی سعوودیه به ستایشه‌وه باسی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی بارزانی له داڵده‌دانی سوننه‌كانی عێراق و پێوه‌ندیی دۆستایه‌تییان بكه‌ن، نزیكی به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه، هه‌ریه‌ك له ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" و ماڵپه‌ڕی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" ورده‌كاریی ڕیفراندۆمی كوردستان ده‌كه‌نه هه‌واڵ.