تاتۆ له كوردستان به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندووه و چه‌ندان شوێن له‌سه‌ر دوایین مۆدێلی دنیا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كوڕان و كچانی ده‌نه‌خشێنن و بووه‌ته باو له ناو گه‌نجاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بده‌ن ئایا زیانی هه‌یه یان نا، یاریده‌ده‌رێكی پزیشكیش ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌دات.
لوقمان عه‌بدوڵڵا یاریده‌ده‌ری پزیشكی و به‌رپرسی لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، زیانه‌كانى تاتۆ ده‌خاته ڕوو. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر پێناسه‌ی تاتۆ گوتی، بریتییه له دروستكردنی نه‌خش یان وێنه و نووسین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، به سووتان یان ده‌رزی ئاژنین یان دیاریكردنی شوینه‌كه به كه‌ره‌سته‌ی تیژ، هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ره‌نگكردن بۆ شوێنی تاتۆكه، ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی له‌شی مرۆڤدا ده‌كریت و مێژویه‌كی كۆنی هه‌یه كه ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی پێشوو، سه‌ره‌تا له چین و هیندستان و ئه‌فه‌ریقا كراوه، و زۆرێك له وڵاتانی دنیا دواتر پێوه‌ی سه‌رقاڵ بوون.
له‌سه‌ر ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی له‌گه‌ڵ تاتۆدا ده‌كرێن گوتی، ئه‌و ره‌نگ و ماددانه‌ی كه به‌كاردێن، كه‌ره‌سته‌ی كانزایی و هه‌ندێكیان ده‌ستكردن وه‌ك كانزای كبریتدات، ئه‌م مادده‌یه هۆكارێكه بۆ ره‌نگكردنی ملیۆنان خانه‌ی پێست، هه‌روه‌ها مادده‌ی فۆرمالین و ئه‌لكهول و میسانۆڵ و كاربۆنی ره‌ش و دووه‌م ئۆكسیدی تیتانیۆم و ئۆسیدی ئاسن و ئهكریدین، كه ئه‌م ماده‌یه هۆكاریكه بۆ ره‌نگكردنی پێست.
به گشتی وه‌ك لوقمان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی پێ كردووه، زیانه‌كانی تاتۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- گۆاستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، وه‌ك نه‌خۆشییه ڤایره‌سه‌كانی (ئه‌یدز و هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایره‌سی و نه‌خۆشییه ڤایرۆسه‌كانی تر به‌تایبه‌ت هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایره‌سی C و نه‌خۆشیه‌كانی پێست).
2- هۆكارێكه بۆ دروستبوونی هه‌وكردن، به‌تایه‌بت هه‌وكردنی پێست كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار پاش سێ هه‌فته پاش تاتۆكردن كه‌سه‌كه تووشی ده‌بێت.
3- دروستكردنی چاڵ و چۆڵی یان به‌رزبوونه‌وه‌ی پێست: چونكه پێستی مرۆڤ هه‌موو شتێكی نامۆ له خانه‌كانی ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه و ده‌بێته هۆی چاڵبوون یان به‌رزبوونه‌وه‌ی پێست.
4- وا له پێست ده‌كات خوران و بێ تاقه‌تی له كه‌سه‌كه‌دا دروست ده‌كات و هه‌ندیك جار سوربوونه‌وه یان خورانی به‌رده‌وامی تووش ده‌كات.
5- گۆرینی ره‌نگی پێست: به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ره‌نگه ده‌ستكردانه‌ی كه له كهسهتهی تاتۆدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاش ماوه‌یه‌ك ره‌نگی پێستی كه‌سه‌كه ده‌گۆرێت به‌ره‌نگی ناجۆر.
6- ته‌قینی مولوله‌كانی خوێن: ئه‌مه‌ش شین بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام روو ده‌دات و به‌و هۆیه‌وه مادده زیانبه‌خشه‌كان ده‌چنه‌ناو خوێنه‌وه..كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاریكه بۆ توش بوون به (جه‌ڵته‌ی دڵ یان جه‌لته‌ی مێشك) هه‌ندێك جار.
7- كه‌مكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌ش كه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه كه‌متر توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌بێت.
8- ئه‌و كه‌سه‌ی تاتۆ ئه‌نجام ئه‌دات كه‌متر ده‌توانیت خوێن ببه‌خشێت.
9- ئه‌و شوینه‌ی كه تاتۆی تێدا كراوه، ناتوانریت تاقیگه‌ی سۆنه‌ری بۆ بكرێت.
سه‌یدسادق/ شه‌فیق بانى شارى