لیژنه‌كانى چاودێرى قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رای گه‌یاند، دوو سه‌نته‌رى مه‌ساجیان له شاره‌كه‌دا داخستووه، ئه‌وه‌ش دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌رانه تۆمار كرابوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى ته‌مووز، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، له لایه‌ن پۆلیسی قایمقامیه‌ت و زێڕه‌ڤانی دوو شوێنی مه‌ساج و كافتریا و مۆتێلێك داخران.
نه‌به‌ز عه‌بدوالحمید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت به"وشه"ى راگه‌یاند، كارى لیژنه‌كانى چاودێرى به‌رده‌وام ده‌بن و له‌سه‌ر زۆری سكاڵای هاووڵاتییان دوو شوێنی مه‌ساج و كافتریا و مۆتێلێك داخران.
پێشتریش له سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج چه‌ند باندێكى له‌شفرۆشى گیران و ئێسته به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى ئیدارى هه‌ولێر چاودێرى وردى ئه‌و شوێنانه ده‌كرێت.