فه‌رزاد مه‌هدینیا ئه‌و كوڕه به‌شداربووه‌ی پڕۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی "كورد ئایدڵ" كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، دوای ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا له‌و پڕۆگرامه‌دا، زۆرترین قسه و باسی له‌باره‌یه‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می لاویه‌تی فه‌رزاد بڵاو كراوه‌ته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و قسه و باسی هه‌وادارانیه‌تی جۆری ستایلی پیپێشووتری تری قژیه‌تی كه به شێوه‌ی ئیمۆ ستایلی خۆی داناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تا ئێسته فه‌رزاده هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌سه‌ر وێنهكهیی و ستایله‌كه‌ی.
فه‌رزاد مه‌هدینیا خه‌ڵكی هه‌ورامانه، ته‌مه‌نی 27 ساڵه و یه‌كێك بوو له‌و به‌شداربووانه‌ی له به‌رنامه‌ی "كورد ئایدڵ" توانی تا فیناڵی به‌رنامه قۆناغه‌كان به سه‌ركه‌وتووی ببڕێت و پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت.