هونه‌رمه‌ند لاوی شاری سلێمانی "به‌همه‌ن كه‌مال" نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاو كرده‌وه، ئه‌و رای گه‌یاند كه ئامانجی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌ره چه‌قبه‌ستووه‌یه كه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه وه‌ستاوه.
به‌همه‌ن كه‌مال له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئه‌م كاره‌م ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی كردم، له ئاواز و تێكستی خۆمه و موزیكی له‌لایه‌ن هێمن حوسێنه‌وه بۆ ئه‌نجام دراوه، كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له‌لایه‌ن دلێر عومه‌ر و مه‌ریوان ئه‌حمه‌ده‌وه بۆ ئه‌نجام دراوه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، به پێویستی ده‌زانم سوپاسی تایبه‌ت بۆ كۆمپانیای لۆلان بنێرم، كه هاوكار و پاڵپشتم بوون له‌م كاره هونه‌رییه‌دا و توانیم ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بڵاو بكه‌مه‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی به‌همه‌ن كه‌مال به‌ناوی "ماڵئاوا"یه، ده‌بێته چواره‌م كاری هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده، هونه‌رمه‌ند له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ناوی "جوانی تۆ" له ساڵی 2003 بڵاو كرده‌وه.