ئه‌ستێره‌ی ناوداری عێراقی"كازم ساهیر" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌وه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بۆ یه‌كه‌مجار، سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند و ژیانی تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده‌كان زۆر شتی شاراوه‌ی تێدایه و نایانه‌وێ هیچ كات له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تیان قسه بكرێ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی نه‌وه‌كانی كازم ساهیر ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌وه‌ی خه‌ڵك و هه‌وادارانی له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون كه كازم نه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌بێت.
دوو له نه‌وه‌كانی هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر كه منداڵی كوڕه گه‌وره‌كه‌یه‌تی به ناوی(ئایه و سه‌نا)، هه‌ندێك له هه‌وادارانی بۆیان نوسیووه "شێوه‌یان له تۆ ده‌چێت قه‌یسه‌ڕ".
گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری عێراقی كازم ساهیر له ساڵی 1957 له موسڵ له‌دایك بووه، نازناوی قه‌یسه‌ری پێ به‌خشراوه و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و كلیپه، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی كه‌نه‌دی و قه‌ته‌ڕییه.