سێلینا گۆمێز ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه و هه‌واداران كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی.
كلیپه نوێكه‌ی سێلینا گۆمێز له‌ژێر ناونیشانی "Fetish" دایه و هونه‌رمه‌ند "گوجی مانێ"ێش به كورتی تیایدا به‌شداری ده‌كات، له ساتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ 24 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی.
سێلینا گۆمێز ته‌مه‌ن 24 ساڵ هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری میوزیكی پۆپه و چه‌ندین كاری ناوازه‌ی هه‌یه، سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی كرد به كاری هونه‌ری و پاشان له بواری میوزیكدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
كلیپه میوزیكییه‌كانی سه‌دان ملیۆن جار ده‌بینرێن و چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوداری پێ به‌خشراوه، له‌وانه خه‌ڵاته‌كانی MTV و ئاڵما و AMA.