مانچستەر سیتی جۆ هارتی لەكۆڵ كردەوە

:: AM:09:46:19/07/2017 ‌

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی كێشەی گۆڵپارێزەكەی جۆ هارتی چارەسەر كرد و بۆ وەرزی داهاتوو بەشێوەی خواستن دای بە یانەی وێست هام یونایتد.

ماڵپەڕی یانەی مانچستەر سیتی بڵاوی كردەوە كە بەفەرمی لەگەڵ یانەی وێست هام رێككەوتوون و هارتی گۆڵپارێزیان بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێك داوەتە ئەو یانەیەوە.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان یانەی وێست هام  لەبەرامبەر وەرگرتنی جۆ هات بۆ ماوەی وەرزێك بڕی 4.5 ملیۆن پاوەن خەرج دەكات.

جێی باسە یانەی مانچستەر سیتی چەند رۆژێك پێش ئێستا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئیدرسۆنی گۆڵپارێزی یانەی بەنفیكای پورتوگالی ئیمزا كرد و بەمەش هیچ شوێنێك بۆ هارتی تەمەن 30 ساڵ نەمایەوە تا لە وەرزی داهاتوودا لە ریزی یانەكەی یاریی بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م