چێڵسی كێشەی راهێنەرە ئیتاڵییەكەی چارەسەر كرد

:: AM:10:11:19/07/2017 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دوێنێ سێشەم بەفەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەكەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راگەیاند و بەمەش كۆتایی بەم دەنگۆیانە هێنا كە سەبارەت بە رۆیشتنی بڵاو دەكرانەوە.

كۆنتی راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەرزی رابردوو لە یەكەم وەرزی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی توانی ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەست بێنێ.

دوای گفتوگۆیەكی درێژ، ماڵپەڕی یانەی چێڵسی دوێنێ سێشەم بڵاوی كردەوە گرێبەستەكەیان لەگەڵ كۆنتی بۆ ماوەی دوو وەرزی تر نوێ كردووەتەوە لەگەڵ زیادكردنی مووچە ساڵانەكەی.

كۆنتی تەمەن 47 ساڵ خۆشحاڵی خۆی بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی چێڵسی دەربڕی و هیوای خواست وەرزی داهاتووش پارێزگاری لە ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بكات و جگە لەوەش ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش ببەنەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م