به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن و چه‌ندان هۆكاری تر، دووچاری پرخه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ناخۆشترین و ههراسانترین كێشه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ده‌بێت. پرخه زۆر جار كێشه‌ی له نێوان ئه‌و كه‌سانه دروست كردووه كه له یه‌ك شوێن ده‌خه‌ون و بووه‌ته هۆی دروستبوونی جیابوونه‌وه له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا.
زۆرێكمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه هانا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری یان به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیایی ده‌به‌ین، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی تووشبوون به چه‌ند زیانێكی تر له‌سه‌ر جه‌سته و ده‌بێ به نه‌شته‌رگه‌ری تر چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی سروشتین بۆ كۆتاهێنان به پرخه:
- خه‌وتن له‌سه‌ر لایه‌ك: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی پرخهكردنهكهی تۆ هه‌میشه‌یی نییه و به شێوه‌یه‌كی كاتییه، ده‌توانی ڕووی نوستنه‌كه‌ت بگۆڕی و ڕوو بكه‌یته لای راستی خۆت.
- جۆری سه‌رین: به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رینه‌ی له‌سه‌ری ده‌خه‌ویت، پێویسته نه‌رم و به‌رزییه‌كه‌ی مامناوه‌ند بێت، چونكه سه‌رینی ڕه‌ق و به‌رز ماسولكه‌كانی شان و مل ڕه‌ق ده‌كات تووشی گرژبوونی ده‌ماره‌كان ده‌بیت و هه‌ست به پشوو ناكه‌یت و هه‌ناسه‌دانت به شێوه‌یه‌كی سروشتی نه‌بێت و بكه‌ویته پرخه‌كردن.
به‌كارهێنانی پونگه (نه‌عنا): هه‌ندێك خه‌ڵك كێشه‌یان له هه‌ناسه‌دان به لووت هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات له كاتی خه‌ودا ده‌م بكه‌نه‌وه و پرخه‌یان بێت، ده‌توانن به به‌كارهێنانی پونگه ڕزگارتان بێت له‌م كێشه‌یه. تۆزێك زهیتنی پونگه‌ی سروشتی بخه‌ره سه‌ر لووتت و ده‌وروبه‌ری لووتت، پاشان سه‌ر سنگت كه‌مێك به‌و زه‌یته بشێله و بخه‌وه، ده‌بینی چۆنیه‌تیی ههناسهدانهكهت سروشتی ده‌بێت و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌یت له هه‌ڵمژینی هه‌وادا.