دەستەوارەیەكی گەورەی یانەی بەرشەلۆنە رەت كرایەوە
یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی ئیتاڵیا دەستەوارەیەكی گەورەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەت كردەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی پاولۆ دیبالا و جەختیشی كردەوە كە دەست بەو هێرشبەرەی تیپەكەیانەوە دەگرن و بەهیچ شێوەیەك نایفرۆشن.
رۆژنامەی (كۆریری دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یانەی یۆڤانتۆس لەچەند رۆژی رابردوودا دەستەوارەیەكی زەبەلاحی یانەی بەرشەلۆنەی رەت كردبووەوە بۆ كڕینی دیبالا.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە دەستەوارە گەورەكەی یانەی بەرشەلۆنە برێتی بووە لە 95 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس رەتیان كردووەتەوە و جەختیشیان كردووەتەوە هیچ گفتوگۆیەك لەسەر فرۆشتنی دیبالا ناكەن.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە چاوەڕوان دەكرێ یانەی بەرشەلۆنە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستەوارەیەكی گەورەتر بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو هاونیشتمانەی لیۆنێل میسی پێشكەش بكات.
وشە -
ئامانج ئهكرهم